بوسەینە شەعبان بەسەردانێکی چاوەڕواننەکراو گەیشتە مۆسکۆ

0

نوچەنێت:ئیسنا

راوێژکاری سیاسی و رۆژنامەوانی سەرۆککۆماری سوریا، بە سەردانێکی بەپەلە و رانەگەیێندراو سەردانی مۆسکۆ پایتەختی روسیای کردووە.

بە گوێرەی راپۆرتی رۆژنامەی رای الیوم، هەندێک لە سەرچاوەکان سەبارەت بە سەردانی لەناکاوی بوسەینە شەعبان بۆ مۆسکۆ پێیانوایە کە ناوبراو لەم سەدانەی هەڵگری پەیامی گرنگە بۆ بەرپرسانی روسیا، بە تایبەتی لە پەیوەندی لە گەڵ رێککەوتننامەی سەرەتایی جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا  وسێرگی لاڤرۆف ، وەزیری دەرەوەی روسیا سەبارەت بە ئاگربەست لە سوریە.

ئەم سەردانەی شەعبان لە کاتێکدایە کە ئاژانسی فەرمی هەواڵدەریی سوریا (سانا) و تەنانەت نوسینگەی بوسەینە شەعبان، سەبارەت بەم سەردانە و هۆکارەکانی هیچ زانیارییەکیان نەخستۆتەڕوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com