نوچە.نێت
هونەرمەندی بەناو بانگی هندی “ئەمیتاب باتشان” یەکەم کەسی هندیە کە ١٩ ملیۆن فۆلۆ، یاخود “متابع”- ی هەبێت لە پێگەی “تویتر “.
بەپێی سەرچاوە بیانیەکان هونەرمەندی بەناوبانگی هندی “ئەمیتاب باتشان” ،پێش سەرۆکی ووڵاتەکەی خۆی”نارندرا مودي” کەوتوەتەوە بە بەدەست هێنانی ١٩ ملیۆن “متابع” بینەری، لەکاتێکدا سەرۆکی حکومەتی هندستان خاوەنی 17.5ملیۆن فۆلۆی-ە لە پێگەی تویتر.
هونەرمەند ئەمیتاب باتشان، تەمەن ٧٣ ساڵ، جگە لەسەرۆکی ووڵاتەکەی”نارندرا مودي”، لەپێش هەریەکە لە شاروخان کە خاوەنی 17.5ملیۆن فۆلۆی،، عامرخان خاوەنی 16,2 فۆلۆی، سەلمانخان خاوەنی 15.8 ملیۆن فۆلۆی، بریانکا شوبرا خاوەنی 12.5ملیۆن فۆلۆی-ە لە تویتر.

