نوچە.نێت
“راگەیاندنی شانوی هه ولێر لە پێگەی تایبەتی خۆی ئاماژەی بە کۆچی دوایی هونەرمەندی کۆمیدی شاری هەولێر کرد.
هونەرمەند تەحسین سمایل ناسراو به “بولبول”دوای خۆ راگریەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیەکەی، ئەمرۆ دوو شەمە ٢٢/٢ چووە دوا مەنزڵگای هەمیشەیی، ماڵئاوایی لە هاورێ و دۆست وئازیزان و شانۆکاران کرد.
سبه‌ى سێ شه‌ممه ٢٣/٢ يه‌كه‌م رۆژى پرسه‌کەيه‌تى له مزگه‌وتى مه‌لا عه‌بدولحه‌ميد شيخ بزينى له گه‌ره‌كى 5 ى حسارۆك.
