نوچە.نێت
ماوەیەک لەمەو بەر سایتە ئەلیکترۆنیەکان، هەواڵێکیان بڵاوکردەوە کە هونەرمەندی میسری ئیلهام شاهین، ئامادەیی خۆی دەربریوە کە هەر کەس سەرکردەی داعش ئەبو بەکر بەغدادی لە عێراق بکوژێت، هاوسەرگیری لەگەڵدا دەکات.
ئەو هونەرمەندە لە دانیشتنێکدا ئاشکرایکرد کە ” نارەزایی خۆی دەربریوەو زۆر سەری بوە بەلایەوە کە کتوپر تۆرە ئەلیکترۆنیەکان هەواڵێکی لەو شێوەیان بڵاو کردەوە کە گوایا ئیلهام شاهین، ئامادەی خۆی دەربریوە هەرکەس بتوانێت سەرکردەی داعش بکوژێت، هاوسەرگیری لەگەڵدا دەکات، ژیان لەگەڵ ئەو کەسەدا بەسەر دەبات دواتر مناڵیش دروستدەکات و تەنازول لە موڵک سەروەتی خۆی دەکات”.
ئیلهام شاهین ئاماژەی بەوەش کرد کە ” کە رەتی دەکاتەوە قسەی لەو شێوەی کردبێت “
ئەو هونەرمەندە دەشڵێت” دەکرێ کەسانی رۆشنبیرو ئاقڵ بروا بەم قسانە بکەن ؟، بەراستی ئەوە قسەی بەتاڵە”.
