نوچەنێت:رادیۆ فەردا
مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئەمڕۆ ٢٢-٢-٢٠١٦، رایگەیاند، کە تاکو ئێستا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە لایەن هێزی زەمینی تورکیا و سعودیە لە خاکی سوریا هیچ پلانێک لە بەردەستدا نییە.
بە گوێرەی رۆیتەرز، چاوش ئۆغڵو گوتویەتی: ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە سوریا پێویستی بە بەشداری هەموو ئەو وڵاتانە هەیە کە لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، بە سەرکردایەتی ئەمریکا ئەندامن.
سەبارەت بە دوایین هەڵوێستی سعودیە، سەبارەت بە رەوانە کردنی هێزی زەمینی بۆ سوریا تا کوو ئەمڕۆ هەواڵێکی نوێ لەبەردەستدا نییە.
پێشتر و هاوکات لە گەل پێشڕەوی هێزەکانی بەشار ئەسەد بەرەو سنوورەکانی تورکیا، ئەنقەرە داوای لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی و بە تایبەت ئەمریکا کرد تا لە سوریا بەشداری ئۆپەراسیۆنی زەمینی بن.
بە گوێرەی هەواڵدەری فەڕەنسە، مۆسکۆ لەم رۆژانەی دواییدا رایگەیاندووە، کە تورکیا ئامادەکاری دەکات بۆ داگیرکردنی چەند ناوچەیەکی سوریا.
هەر لەم پەیوەندیەدا ئەشتۆن کارتەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا پێشوازی لە دەربڕینی ئامادەیی سعودیە کردووە بۆناردنی هێزی زەمینی بۆ سوریا.