سعودیە ٣٢ کەس بە جاسوسی کردنی بۆ ئێران تۆمەتبار دەکات

0

نوچە-العربیە

کەناڵی هەواڵی ئەلعەرەبیە، رۆژی یەکشەممە لە راپۆرتێکدا دەڵێت، کە دادگای تایبەتی تاوان لە ریاز لە سعودیە،٣٢ کەس، لەوانە دوو هاووڵاتی ئەفغانی و ئێرانی بە تۆمەتی جاسوسی کردن بۆ دەزگا ئەمنیەکانی ئێران تۆمەتبار دەکات.

لە ماڵپەڕی کەناڵی ئەلعەرەبیە هاتووە: دادگای تایبەتی تاوانی ریاز، لیستەی ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەم کەسانە بڵاو کردۆتەوە.

راپۆرتەکە بێ ئەوەی ئاماژە بدات بە کات و چۆنیەتی دەستبەسەرکرانی ئەم کەسانە، دەڵێت: تۆمەتباران بریتین لە ٣٠ هاووڵاتی سعودیە، کە نیشەجێی ناوچەی “قطیف”لە رۆژهەڵاتی سعودیەن، وێڕای دوو هاووڵاتی ئێرانی و ئەفغانی.

دامەزرانی گروپێکی جاسوسی، بۆ هاوکاری لە گەڵ هێزە ئەمنیەکانی ئێران، ئامادەکردنی زانیاری گرنگ و مەترسدار لە پەیوەندی لە گەڵ بابەتی سەربازی، ئاشکراکردنی زانیاری نهێنی سەبارەت بە ستراتیجی بەرگری، ئەنجامدانی کردەوەی تێکدەرانە و زیانگەیاندن بە بەرژەوەندی باڵای و ئابووری وڵات، بەشێک لەو تۆمەتانەن کە خراوەنەتە پاڵ ئەم کەسانە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com