نوچەنێت
زنجیرەیەك تەقینەوەی یەك لەدوای یەك دیمەشقی پایتەختی وڵات و شاری حومسی سوریای کردە ئامانج و بەپێی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەکان زیاتر لە 145 کەس کوژراون و بریندار بوون.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا ناوەندەکانی هەواڵی سوریا هەواڵی ئەوەیان بڵاو کردەوە زنجیرە تەقینەوەیەکی گەورە لە گەڕەکی “سەیدزەینەب” لە دێمەشقی پایتەخت ڕوویانداوە و بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە هەشتا کەس، لە هەمانکاتدا ئاژانسی هەواڵی فڕانس پرێس دوابەدوای تەقینەوەکە ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لەعێراق و سوریا(داعش) بەرپرسیارێتی ئەو تەقینەوانەی لە ئەستۆ گرتووە ،داعش لەمانگی ڕابردووشدا بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی گرتە ئەستۆی خۆی کە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە حەفتا کەس کە لەهەمان گەڕەکی شاری دیمەشق ڕوویاندا.
شاری حومس و تایبەت گەڕەکی زەهرای ئەو شارە بەخوێنی هاوڵاتییان سووربوو دوای ئەوەی لە ئەنجامی ڕوودانی تەقینەوەیەکدا نزیکەی شەست کەس کوژران و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون، داعش بەرپرسیارییەتی ئەو تەقینەوەشی گرتە ئەستۆ.
مانگی رابردوو ههمان گهڕهك رووبهڕووی زنجیرهیهك تهقینهوهی تر بووهوه كه بههۆیانهوه 71 كهس كوژران ،ئهو كاتیش رێكخراوی تیرۆرستی داعش-یش بهرپرسیارێتی تهقینهوهكانی گرته ئهستۆ.