نوچە.نێت
رۆژنامەیەکی ئینگلیزی هەواڵێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بەروداوی نمایشکارێک “ليا شيفلين” کە تۆرەکۆمەڵایەتیەکانی سەرقاڵ کردوە بەخۆیەوە.
لیا، لەبواری نمایشدا کار دەکات، لە پێگەی خۆی لە فیسبوک، باس لە پرۆسەی هاوسەرگیرەکەی دەکات کە لەلایەن دەزگیرانە سکۆتلەندیەکیەوە “ئالان مكجريجور”، یاریزانی هال سيتي ئینگلیزیە” کە بەچەند خولەکێک پێش ئەنجام دانی پرۆسەی هاوسەرگیری شوێنەکە بەجێ دەهێلێت مەرسیمەکە هەڵدەوەشێتەوە. ئەو دۆخەش کاریگەری لەسەر لیا شیفلین دروست دەکات و توشی شۆک دەبێت.
ئەم هەواڵە لە رۆژنامە ئینگلیزیەکان بەگرنگیەوە باسی لێوە کرا، دوای ئەوەی لیا لە پێگەی خۆی وێنەکانی پێش هاوسەرگیریەکە بڵاودەکاتەوە کە جل و بەرگ و پێڵاوەکانی بەدەستەوە گرتوە خۆی ئامادە بکات بۆ هاوسەرگیری لەگەل ئالان -ی دەستگیرانی.
بەپێی رۆژنامەکە ،دوای ئەوە “لیا”دەیەوێت راستی روداوەکە بزانێت ویستی گوێی لە هۆکاری بەجێهێشتن و هەڵوەشاندنەوەی هاوسەگیریەکە بێت، بۆی دەرکەوت کە دەستگیرانەکەی لە پرۆسەی هاوسەرگیری دەترسێت و نایەوێت پەیوەندیەکان ببێت بە هاوسەرگیری.
لیا شیفلین ، بروای بەوە نەدەکرد کە پەیوەندیەکەیان بگات بەو هەڵسوکەوتە، سەرەتا پێێ وابوو کە دەستگیرانەکەی بەهۆی مەشروبەوە سەرخۆش بوبێت بۆیە ئەم کارەی ئەنجام داوە، بەڵام لەراستیدا ئەو نایەوێت هاوسەرگیری بکات لەگەڵ لیا.






