نوچە.نێت
بەهرەمەندی تونسی “نور قمري” دوای ئەوەی بەشداری لە بەرنامەی the voice kidz” -ی کرد لەکەناڵی”mbc ” پێشکەش دەکرێت و لەلایەن لیژنەهەڵسەنگاندن بریار لەسەر دەنگدەران دەدرێت ، نور، توانی بە دەنگە خۆشەکەی سەرنجی لیژنە و هەواداران بۆ خۆی رابکێشێت و”٢٥ “ملیۆن بینەری هەبێت لەوبەرنامەدا، بەڵام لەبەرنامەی هەفتەی رابردوو، لەگەڵ دوو بەهرەمەندی تر ، بەگۆرانی غنیلی شویە شویە، روبەرووی یەکتر دەبنەوە، دەرئەنجام” نور” ناتوانێت سەرکەوتن بەدەست بێنێت، لیژنەی هەڵسەنگاندن “کازم ساهر” بەهرەمەندی سوری “عبد الرحيم الحلبي” هەڵدەبژێرێت، ئەمەش لەلایەن تونسیەکانەوە نارەزایی لێکەوتەوەو بە نا عەدالەتی و غەدرلێکردن لە نور وەسف کرا، کە گوایا کازم ساهر کەسێکی عنصریە، چونکە تونسیەکان، پێیان وایە “نور قمري” غەدری لێکراوە و بەرنامەکە بەبونی هونەرمەند نانسی عەجرەم بەمزاجی لیژنە ، زۆر فاشل دەروات بەرێوە، ئەگەر بەپێی دەنگەکان بێت نور ، دەنگی زۆری هێناوە بەڵام کازم وەکو شەخسی، هەڵبژاردن دەکات لە بەشداربوەکاندا.
هەرچەندە لەلایەن دەستەی ئیدارەی کەناڵی”mbc” چاودیری تونگ دەکرێت لەوبارەوە ، کارەکان هەموو بەنهێنی تۆمار کراوە هیچ دەستکاری لە بریاری نور قمری نەکراوە، بۆ ئەوەی لەلایەکی ترەوە کاریگەری لە بینینی بەرنامەکە دروست نەبێت.