نوچە.نێت
لەوولایەتی غوجارات، باشوری هندستان ،شوێنی لەدایک بوونی سەرۆکی حکومەتی هندستان “ناريندرا مودي”، بەکار هێنانی موبایل بۆ ئافرەتانی گەنج قەدەغە کراوە، هۆکارەکەش ئەوەیە کە تەکنەلۆجیا زەرەرو زیانی هەیە بۆ کۆمەڵگا.
سەرۆکی شارەکە ديفشي فانكار دەڵێت” بەکار هێنانی موبایل لەلایەن ئافرەتانی گەنجەوە کە شویان نەکردبێت، قەدەغە کراوە بە ماددە کحولیەکان ئاماژەی پێ کراوە، هەروەها زەرەری هەیە بۆ کۆمەڵگا.
بەرپرسی ئەو شارە دەشڵێت ولایەتی غوجارات ژمارەی دانیشتوانی ٢٠٠ هەزار کەسە ، بریارەکەش لەلایەن دەستەی ئەنجومەنی شارەکەوە دەرچوە و پەسەند کراوە، لە مانگی شوبات ئیشی پێ دەکرێت.
فانکار بەرپرسی شارەوانی ئەو شارە وتیشی” بەکارهێنانی موبایل لەلایەن کچانەوە کە شویان نەکردوە قەدەغەیە، چونکە کاریگەری دەبێت لەسەر کچان، وا دەکات کە ئاگایان لە دەرس و ئیش کاری ماڵەوە نەمێنێت.
فانکار تەئکید لەوە ئەوەش دەکاتەوە کە هەر ئافرەتێکی گەنج موبایل بەکار بێنێت ، ئەوا دەبێت سزای 2100 روبیە کە دەکاتە، “27 ئۆرو”.