نوچە-باشگاه خبرنگاران
سەرۆککۆماری تورکیا، وێڕای ئەوەی کە پێیوایە تورکیا، وڵاتێکی سەقامگیرە. دەڵێت ئەنقەرە بۆ بەرگری کردن لە خۆی بە مافی خۆی دەزانێت، ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە سوریا ئەنجامبدات.
بە گوێرەی کەناڵی ئای پی ئێن تی، رەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت، بە مافی خۆیان دەزانن، لە هەر جێگایەک کە پێویست بکات تیرۆریستان بکەنە ئامانج.
ئەردۆغان لە میانەی وتارێکدا لە ئیستامبوڵ گوتویەتی: تورکیا لە دوای ئەم هێرشانەی دوایی، لە حاڵەتی بەرگریدایە و بە مافی رەوای خۆمانی دەزانین کە بەرگری لە خۆمان بکەین.
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەی ئاماژە بەوە دەدات، کە لە چوارچێوەی ئەم مافە رەوایە، لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوە هەڕەشە و مەترسیەکان لە سوریا یان هەر جێگایەکی دیکە، کە تیرۆر بەرهەم بێنێ، ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام دەدەین.
ئەردۆغان جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە تورکیا وڵاتێکی ئەمن وسەقامگیرە وهیچ کەس ولایەنێک ناتوانێ زەفەری پێ بەرێ.