نوچە-ئیسنا
داعش لە شارەکانی سرت و دۆرنەی لیبیا، یەکەمین رۆژنامەی خۆی لە ژێر ناوی”البنا”بە زمانی عەرەبی چاپ و بڵاو کردەوە.
بە گوێرەی راپۆرتی رۆژنامەی ئەلتەحریری میسر، داعش لە ناوچەکانی ژێرکۆنتڕۆڵی خۆی لە لیبیا یەکەم رۆژنامەی خۆی بڵا ودەکاتەوە.
البنا یەکەم رۆژنامەی داعشە، کە بە زمانی عەرەبی بڵا ودەبیتەوە.
داعش پێشتر گۆڤارێکی ئینتەرنێتی لە ژێر ناوی “دابق”بە زمانی ئینگلیزی بڵا ودەکردەوە. ئەم گۆڤارە تەنها لە سەرنێت بڵا ودەبێتەوە.
وێڕاێ گۆڤاری دابق، رۆژنامەی البنا وەک مینبەری میدیایی داعش، هەژمار دەکرێ وجیا لەم راگەیەندنانەش دەکرێ ئاماژە بە هەواڵدەریی “اعماق”بدرێ، کە هەواڵی شەڕ و چالاکیەکانی داعش روماڵ دەکات. هەروەها هەواڵدەریی”الحیاة”نوسخەکانی هالیڤۆدی تایبەت بە داعش بڵا ودەکاتەوە.