نوچە-شفقنا
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرەنسا، فیدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەم یەکێتیە تەنها لە سەر داوای فەرمی دەوڵەتی لیبیا لەم وڵاتە شەڕی داعش دەکات.
فیدریکا مۆگرینی دەڵێت: ئەوروپا لە بەرنامەیدا نییە، بنکەکانی داعش لە لیبیا بۆمبباران بکات، مەگەر ئەوەی کە دەوڵەتی لیبیا بە فەرمی داوای یارمەتیمان لی بکات.
مۆگرینی لە وتووێژ لە گەڵ بڵاوکراوەی فەرەنسا دیمانش، ئەم لێدوانەی داوە و ئەوە دەخاتە روو هەر جۆرە روبەرو بوونەوەیەکمان لە دژی داعش، تەنها دەبێ لە رێی یاساییەوە تێپەڕ ببێ.