نوچەنێت
سەرەڕای قەیرانی دارایی و دابین نەبوونی موچەی مامۆستایان ،بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا موژدەی دایە ئەو مامۆستایانەی کە بەشێوەی گرێبەست فەرمانبەری قوتابخانەکانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارباژێڕن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گرێبەستەکانیان نوێ دەکرێتەوە.
بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێڕ لە ڕاگەیەندراوكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه 23 و 24 / 2 / 2016 گرێبه‌ستی مامۆستایانی بنه‌ڕه‌تی له په‌روه‌رده‌كه‌یان تازه‌ده‌كرێته‌وه”.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور داوا لە مامۆستایان دەکات کە “پێویسته مامۆستای گرێبه‌ست وێنەیەک لە پێناسی باری شارستان ته‌سكه‌ره‌ی پێ بێت ،و هه‌ر مامۆستایه‌كیش گرێبه‌ستی تازه‌كرده‌وه ئه‌وكات مووچه‌ی مانگی 1/2016ی پێده‌درێت”.