نوچە.نێت
لەیاری تۆپی پێی خولی کۆتای یانەی “سوبر بول”ی ئەمریکی لەنیۆرک بەرێوە چوو، هونەرمەندی گۆرانی بێژ بیونسیە، لەبەردەم مەلایین جەماوەردا بەگۆرانی”Formation” لەگەڵ گورپێکی سەماکاری رەش پۆش، مەیدانی یاریەکەی هەژاند.
بەڵام ئەوەی جێگەی گومان بوو، گۆرانیەکەی بیونسیە، هەروەها ئەو جل وبەرگەی کە سەماکارەکان لەبەریان کرد بوو ، جۆریک بوو لە ووروژاندن و تورەکردنی هەموو پۆلیسی نیۆرک، چونکە دەرکەوتنی رەش پۆشی گروپەکە، ساڵانی شەستەکان دێنێتەوە یاد کە وەک رەمزێک بوو بۆ هێز لەلایەن رەش پێستەکانی “حزبی لزی” ساڵانی شەستەکان، وە کوشتنی بەناوبانگترین پۆلیسی شاری نیۆرک-ی ساڵی ١٩٨١.
پۆلیسی نیۆرک ئەم نمایشەی بیونسیە و گروپە رەش پۆشەکەی، بەجۆرێک لە ئیهانەو سەرکێشی وەسف کرد، چونکە لە رووە سیاسیەکەوە، مەبەستی بیونسیە لەم کارو کلیپەیدا، دەرخستنی وەحشیگەرانەی نێوان پۆلیس و خەڵکەکە بوو کە بەشێوەیەکی ناشرین پۆلیس دەربخات،دواتر وێنە راستەقینەکەیان پیشان بدات لەبەردەم جەماوەرو خەڵکەکەدا.
لەلایەکی تر حزبی”لزي” لەپشت ئەم کارانەوەن،و پشتگیریان لە بیونسیە کردوە، بە تایبەت لەم گۆرانیە”Formation”کە تونگ و تیژەیەکان بەرامبەر بە پۆلیس نیشان بدەن.
هەروەها پۆلیسی “ميامي” ئاشکرای کرد کە” بەنیازن لە مانگی ئەپریل، ئاهەنگی بیونسیە بشێوێنن، بەهۆی کاریگەری ئەو گۆرانیەی کە هەموو پۆلیسی نیۆرک-ی تورە کردوە، لەهەمان کاتدا پاسەوانەکانی-ش رەتی دەکەنەوە کە پارێزگاری لە بیونسیە بکەن. وا چاوەروان دەکرێت کە بەهەزارەها کەس ئامادەی ئەو ئاهەنگە بن.




