نوچە-باشگاه خبرنگاران
سەرۆکوەزیرانی عێراق، خوازیاری دەنگی پەرلەمانە بۆ پیکهێنانی دەوڵەتی تەوافوقی کە کەسانی شارەزا و شیاو لە خۆ بگرێت.
بە گوێرەی کەناڵی هەواڵی السومریە نیوز، حەیدەر عەبادی لە دانیشتنی پەرلەمان رایگەیاندووە: باشتر وایە هەمووان بەرژەوندی حیزبی لە پێناو بەرژەوەندی باڵای عێراق وەلابنێن.عەبادی لەم پەیوەندیەدا گوتویەتی: لە سەرجەم فراکسیۆنە سیاسیەکان داواکارم کە بەرژوەندی باڵای عێراق رەچاو بکەن.
عەبادی ئەوەشی خستۆتە روو، کە گۆڕینی ئەندامانی کابینەی دەوڵەت، نەک بە پێی پشکی لایەنە سیاسیەکان بەڵکو دەبێ بە گوێرەی شیاوبوون و شارەزایەکی کەسەکان بێت.
عەبادی هەروەها داواکارە کە خەرجیەکان کەم بکرێتەوە. لەم دانیشتەنەدا عەبادی خوازیاری بەشداری راستەقینەی لاوانی عێراقی بووە، لە پرۆسەی چاکسازی و بەرەنگاربوونەوە لە دژی گەندەڵی.