نوچەنێت-نسیم
مەولود چاوش ئۆغڵو وێڕای ئەوەی کە پێیوایە لێدوانی بەرپرسانی واشنتۆن سەبارەت بە کوردەکان دژ بە یەکە دەڵێت: ئەمریکا لە گەڵ ئێمە هاوڕایە، کە کوردەکان جێی متمانە نین.
بە گوێرەی رۆیتەرز، مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، تورکیا بە هەموو توانایەوە شەڕی داعش دەکات و لەم بارەیەوە یارمەتی وەرگرتن لە کوردەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش نیشانەی لاوازییە.
چاوش ئۆغڵو لە درێژەدا، رەخنەی توند بەرەوڕووی روسیا دەکاتەوە ودەڵێت، روسیا لە سوریا تاوانی جەنگی ئەنجام داوە.