فڕانسوا ئۆلاند هۆشداری دەدات لە ئەگەری روودانی شەڕ لە نێوان روسیا و تورکیا

0

نوچەنێت-بی بی سی

فڕانسوا ئۆلاند لە وتوێژ لە گەڵ رادیۆیەکی فەرەنسی هۆشداری دەدات، کە چوونە پێشی تورکیا لە قەیرانی سوریا مەترسی شەڕی بە دواوەیە لە گەڵ روسیا.

سەرۆککۆماری فەرەنسە گوتوویەتی: تەنگژە و ناکۆکی نێوان تورکیا و روسیا قووڵتر بۆتەوە، بۆیە دەبێت گفتوگۆکان لە نێوانیان دەستپێبکاتەوە و هاوکات بۆمبارانەکانیش رابگیردرێت.

ئۆلاند داواش لە روسیا دەکات، کە کۆتایی بە پشتیوانی کردنی لە بەشار ئەسەد بێنێت.

پێشڕەوی هێزەکانی بەشار ئەسەد، بە تایبەتی لە ناوچە سنوریەکانی تورکیا و هەروەها سەرکەوتنەکانی هێزەکانی یەپەگە، لە ناوچەکە بۆتە هۆی نیگەرانی دەوڵەتی تورکیا.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com