یەکێتی ئەوروپا: ئێران و روسیا مەترسین بۆ سەر پرۆسەی ئاشتی لە سوریا

0

نوچەنێت-شفقنا

یەکێتی ئەوروپا سەرلەبەیانی ئەمرۆشەممە ٢٠-٢-٢٠١٦، لە راگەیێندراوێکدا  وێڕای رەخنەی توندی لە هێرشە ئاسمانیەکانی روسیا لە سوریا، خوازیاری وەستاندنی ئەوهێرشانەیە، هاوکات مۆسکۆ بەوە تاوانبار دەکات کە رۆڵی تێکدەرانەی هەیە لە رەوتی وتوێژەکانی ئاشتی لە سوریا.

لە راگەیێندراوەکەی یەکێتی ئەوروپادا هاتووە: ئەندامانی ئەنجومەنی ئەوروپا داوا لە دیمەشق  وهاوپەیمانانی دەکەن، کە هێرشەکانی خۆیان بۆ سەر ئۆپۆزسیۆنی سوری کۆتایی پێ بێنن، لەبەرئەوەی ئەو هێرشانە سەرباری ئەوەی دەبنە هۆی ئاوارەیی و پێکهێنانی قەیرانی پەنابەری و یارمەتیدان بە داعش، ئاسۆی بەردەم پێکهێنانی سەقامگیری و ئاشتی لەم  وڵاتە لەبار دەبەن.

یەکێتی ئەوروپا، هاوکات داوای کۆتایی هێنان بە دۆژمنایەتی و ململانێی سەرتاسەری لەو وڵاتە دەکات و روسیا  و ئێران بەو ەتاوانبار دەکات، کە بوونەتە مەترسی لە سەر رێگای وتووێژەکانی ئاشتی لە سوریا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com