نوچەنێت
دوای ماوەیەکی زۆر دابڕان لە شاشەی تیڤی و چاوی کامێرا هونەرییەکان، جارێکی تر “لەیلا فەریقی”هەڵگری نازناوی سەندرێلای کوردی کە هونەرمەندی ئاوازدانەری کورد هەڵکەوت زاهیر ئەو نازناوەی پێ بەخشییوە جارێکی تر دەرکەوتەوە.
لەلیا فەریقی چەند وێنەیەکی لەگەڵ محەمەد عومەری شعیر گرتووە و وێنەکانیش وێنەی کاری ئاسایی نین، چونکە محەمەد عومەری شاعیر وێنەکانی بڵاو کردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە لەگەڵ هونەرمەند فەریقی خەریکی ئەنجامدانی کاری نوێن.
ئەو شاعیرە ئاماژە دەکات و بەدوو دێڕ دەنوسێت “لەگەڵ لەیلا فەریقی هونەرمەند بە نیازین لەگەڵ ئاواز دانەری كورد هەڵكەوت زاهیر لە ڕێگەی پڕۆژەیەكی هونەری دابڕانی لەیلا و هەوادارانی كورت بكەینەوە”.

