تورکیا: بە بێ مۆڵەتی ئەنجومەنی ئاسایش  ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە سوریا ئەنجام نادەین

0

نوچە-شفقنا

کەناڵی هەواڵی الحدث دەڵێت: یەشار خالید چویک، نوێنەری هەمیشەیی تورکیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان وێڕای جەخت کردنەوە لەوەی کە وڵاتەکەی بە پێی یاسا و رێوشوێنە نێودەوڵەتیەکان، رێگە بە هیچ جۆرە هێرشێک بۆ سەر خاکی خۆی نادات دەڵێت، هێزەکانی سوپای تورکیا تەنها وڵامی ئەو هەڕەشانە دەداتەوە کە لە خاکی سوریاوە دەکرێتە سەری.

چویک، ئاماژەوە بەوە دەدات کە رێککەوتن لە سەر ئاگربەست لە سەر خاکی سوریا تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە وتورکیا تەنها بە مۆڵەت وەرگرتن لە ئەنجومەنی ئاسایش، یان بە پشتیوانی ژمارەیەک لە وڵاتان هێزی زەمینی خۆی رەوانەی ناو خاکی سوریا دەکات.

نوێنەری هەمیشەیی تورکیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، هێزەکانی یەپەگە بە تیرۆریست ناودەبات و دەڵێت: ئەم هێزانە لە گەڵ داعش و هێزەکانی بەستراوە بە رژێمی سوریا لە شەڕدا نییە.

چویک لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا، ئامادەیی تەواوی وڵاتەکەی بە روبەروبونەوە لە گەڵ هەرجۆرە هێرشێک رادەگەیێنێ و ئەوەش دەخاتە روو، کە ئامادەی دژکردەوە لە بەرامبەر هەر جۆرە هێرشێک کە لە سەرخاکی سوریاوە بکرێتە سەریان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com