عەبادی بیر لە”دەوڵەتێکی تەکنۆکرات” دەکاتەوە و دەیەوێت گۆڕانکاری گەورە لە کاربەدەستانی حکومەتدا ئەنجامبدات

0

نوچەنێت

سەرچاوە سیاسیەکانی عێراقی ئاشکرای دەکەن،  لە پشت پەردە، باس و مشتومڕێکی جددی لە نێوان حیزب و لایەنە سیاسیەکانی ئەم وڵاتە لە ئادارایە کە دەرخەری تەنگژەی و ناکۆکی نێوان ئەم لایەنانەیە لە گەڵ حەیدەر عەبادی، دوای ئەوەی کە  پرۆژەی چاکسای لەم وڵاتە راگەیاند.

عەبادی لە چوارجێوەی ریفۆرمەکەیدا بڕیاریداوە، ژمارەیەک لە وەزیرەکانی لە سەر کار لاببات و ژمارەیەک کەسی تەکنۆکرات وەک جێگرەوەیان دەستنیشان بکات، کە بتوانێ چارەسەرێک بۆ ئەم دۆخە مەترسیدارەی عێراق بدۆزێتەوە. چ لە رووی ئەمنی،چ لە رووی ئابوری و کۆمەڵایەتیەوە، ئەمەش بۆتە هۆی دژکردەوە  وکاردانەوەی لایەنەکان.

حەیدەر عەبادی، هاوینی رابردوو دوای دەستپێکی خۆپیشاندانەکانی عێراق وەک نیشانەی ناڕەزایەتی بە دۆخی ئابوری و کۆمەڵایەتی و گەندەڵی  سەرتاپاگیری ئەم وڵاتە، بڕیاریدا کۆمەڵێک چاکسازی ئەنجامبدات. ئەم بڕیارەی عەبادی لە سەرەتاوە  پشتیوانی مەرجەعیەتی ئەم وڵاتەی لە گەڵبوو بەڵام تاکوو ئیستاش بە هۆی گوشار و کارشکێنی بە تایبەت هاوپەیمانەکانی لە ئێئتلافی نیشتمانی و حیزبی دەعوەی ئیسلامی، سەرکەوتنێکی ئەوتۆی بەدەست نەهێناوە. بە تایبەت ئەم لایەنانە ترسی ئەوەیان هەیە کە بە هۆی پرۆسەی چاکسازیەوە، پۆست و دەسەڵاتەکانیان لەدەست بدەن.هەر بۆیە لە هەواڵدان  پشکیان پارێزراو بێت. عەبادی بۆچوونی وایە ئەو کەسانەی کە دەبنە جێگرەوەی وەزیرەکان، نابێ هیچ ئینتما  وبەستراوەییەکیان بە حیزب و رەوتێکی تایبەت هەبێ.

سەرەتای ئەم هەفتەیە موقتەدا سەدر، سەرکردەی رەوتی سەدر بە دەرکردنی بەیانێک پشتگیری خۆی بۆ پرۆسەی چاکسازی عەبادی خستە روو  ورایگەیاند کە پشتیوانی دەوڵەتێکی تەکنۆکرات و کارامە دەبێ بە سەرکردایەتی عەبادی .

لەم پەیوەندیەدا سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق رایگەیاندووە: ئەگەڕ بڕیار بێت کۆتایی ئەندامای کابینەکە لە کەسانی تەکنۆکرات پێک بێت، دەبێئەم بڕیارە شمولی خودی سەرۆک وەزیرانیش بکات. جێی ئاماژەیە ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی، رۆڵێکی گرنگی هەبوە لە هاتنە سەر دەسەڵاتی عەبادی و لە کابینەشدا خاوەنی سێ وەزارەتخانەیە  و یەکێک لە وەزیرەکانیشی عادل عەبدولمەهدی،  وەزیری نەوتە کە دیارە دەنگۆی وەلانانی هەیە.

لەم نێوەدا بە ئاماژەکاندا دیارە کە مەرجەعیەتی عێراق، گڵۆپی سەوزی بۆ عەبادی هەڵکردووە. زۆرێک لە شارەزایان پێیانوایە کە ناوی عادل عەبدولمەهدی، وەک جێگرەوەی عەبادی لە ئارادایە، بە تایبەتی کە پێانوایە بەیاننامەکەی سەید عەمار حەکیم  وپێداگری ناوبراو  لە سەر پێویستیی گۆڕینی سەرۆکوەزیران، ئاراستەیە لێکدەدرێتەوە.

هەندێک لە لایەنە نزیکەکان کە شارەزا بە گۆڕانکاریە سیاسیەکانی عێراقن، دەڵێن ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق یەک لەو کەسانەیە کە عەبادی بە نیازی وەلانانیەتی. گوایە کە جەعفەری نەیتوانیوە پەیوەندیەکی دەرەوەکی گونجاو بۆ عێراق بنیاتبنێ، بە تایبەت  لە پەرەدان بە پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان لە گەڵ ئەو وڵاتانەی کە لە دۆخی ئاڵۆزی ئەمنی و ئابوری ئێستادا یارمەتی عێراقیان داوە.

معمد سالم الغبان، وەزیری ناوخۆی عێراق کە سەر بە رێکخراوی بەهێز و دەسەڵاتی بەدرە، یەکێکی دیکە لەو کەسانەیە کە دەنگۆی وەلانانی هەیە و دەگوترێت، عەبادی لە بێ توانایی و ناسەرکەوتوویی ناوبراو لە چارەسەری کیشە ئەمنیەکانی عێراق ناڕازیە. جێی ئاماژەیە کە کێشە و گرفتی ئەمنی شارەگەورەکان لە جێی خۆیەتی وئەمیش هۆکاریکی دیکە نیگەرانی عەبادیە سەبارەت بە دۆخی ئەمنی ئەم وڵاتە.

شارەزایان پێیوانوایە، وەزارەتخانەکانی نەوت، کاروباری دەرەوە وناوخۆ زیاتر لە هەر وەزارەتێکی دیکە لە بەردەم گۆڕانکاریدان. ئەگەری ئەوەی کە بەم زووانە جێگرەوەیان بۆ دیاریبکرێت، ئەمە لە کاتێکدا عەبادی، رۆژی دووشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک رایگەیاندووە، چاکسازیەکانی لە کابینە شمولی هەموو وەزارەتخانەکان دەکات و نایەوێ وەزیر یان وەزارەتخانەیەکی تایبەت، بکاتە ئامانج. عەبادی لەم بارەوە جەختی لەوە کردۆتەوە کە دەبێ لە هەرجۆرە سیاسەت کاری یان حیزب حیزبێنەیەک خۆبەدوور بگرین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com