دواجار ڕووسیا هۆشداری توندی دایە بەشار ئەسەد

0

نوچەنێت

بەتەواوی بەر لەهەفتەیەك، سەرۆکی سوریا بەڵێنی ئەوەی دا سەرجەم ناوچەکەنای دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتی سوریا کەبەهۆی شەڕوئاڵۆزییەکانی چەندساڵی ڕابردووی سووریاوە لەدەستی داوە کۆنتڕۆڵی بکاتەوە، ئەمەش وای کرد هەرچی زووە ڕوسیا وەڵامێك ئامادە بکات.

باڵوێزی مۆسکۆ لەئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دوێنێ هەینی ڕایگەیاند، ڕووسیا کاری گەورەی کردووە بە گەڕاندنەوەی سەقامگیری لەسووریا، و دەبێت لایەنەکانی سوریا گوێڕایەڵی بن، هەروەك داوای لە بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا کرد گوێڕایەڵی بڕیارەکانی مۆسکۆ بێت.

ڤێتاڵی چەرگین ،باڵوێزی فەڕمی مۆسکۆ لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەمیانی وتارێكدا ڕایگەیاند “رووسیا کاری زۆری کردووە بۆ چارەسەکردنی قەیرانەکانی سووریا لەڕووی سەربازی، سیاسی و دیپلۆماسییەوە، بۆیە پێویستە هەموو لایەنەکانی سووریا گوێڕایەڵی مسۆکۆ بن لەوبارەیەوە”.

باڵوێزەکەی ڕووسیا داوایەکی ئاراستەی بەشار ئەسەد کرد و وتی “ئێمە خوازیاری ئەوەین ئەسەدیش بەهەمانشێوە گوێڕایەڵی داواکانی مۆسکۆ بێت و بەو ئاگربەستە پابەند بێت کە راگەیێندراوە، ئەگەربێت و پابەند نەبێت ئەوا رووبەڕووی دەرئەنجامی خراپ دەبێتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com