نوچە-تسنیم
سەرچاوەیەکی نزیک لە وەزارەتی بەرگری روسیا دەڵێت: بودجەی سەربازی روسیا لە ساڵی ٢٠١٦ بە رێژەیەکی ٥% کەم دەبێتەوە.
رۆژنامەی ڤۆدۆمۆستی لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی بەرگری روسیا نوسیویەتی: بودجەی سەربازی روسیا لە ساڵی ٢٠١٦ بە هۆی باری خراپی ئابوری ئەم وڵاتە تا ٥% کەم دەکرێتەوە.
رۆژنامەکە ئەوەش ئاشکرادەکات کە، بودجەی سەربازی روسیا ئەمساڵ کەمتر لە ٤١ میلیارد دۆلار دەبێت کە دەکاتە ٤%ی بەرهەمی ناپاڵاوی ناوخۆیی ئەم وڵاتە، کەم کردنەوەی بودجەی سەربازی روسیا بەرامبەرە لە گەڵ ١٦٠ ملیارد روبڵ.
ئابوری روسیا بەستراوەتەوە بە هەناردەی وزە .بە هۆی دابەزینی نرخی نەوت و گەمارۆکانی رۆژئاوا بۆ سەر ئەم وڵاتە، گەشەی ئابوری روسیا دابەزینی بەخۆوە بینیوە.