کۆشکی سپی: ئۆباما گەڵاڵەی گەمارۆکانی سەر کۆریای باکور واژۆ دەکات

0

نوچەنێت-فیدگاه

وتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت، باراک ئۆباما سەرۆککۆماری ئەمریکا، بە نیازە گەڵاڵەی پەیوەندیدار بە دانانی گەمارۆکانی سەر کۆریای باکور واژۆ بکات.

بە گوێرەی هەواڵنێری رۆیتەرز، جاش ئێر نێست، وتەبێژی کۆشکی سپی، رۆژی چوارشەممە ١٧-٢-٢٠١٦، رایگەیاندووە، کە ئۆباما لە بەرنامەیدایە گەڵاڵەی دانانی گەمارۆکان بۆ سەر کۆریای باکور واژۆ بکات. هەرچەند، ئاماژەی بە رێکەوتی واژۆکردنی گەڵاڵەکە نەکردووە.

ئەمریکا و کۆریای باشور پێیانوایە کە کۆریای باکور بە هۆی تاقیکردنەوە موشەکی دوورهاوێژەوە، یەکێک لە بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی پێشێل کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com