نوچە.نێت
لە مەراسیمی ٥٨ هەمین خەڵاتەکانی Grammy Award راستەوخۆ لەکەناڵی CBS، لە شاری لۆس ئەنجلوس-ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەرێوە چوو بۆ دیاریکردنی باشترینەکانی ساڵ، گۆرانی بێژی بەناوبانگی بریتانی ئەدیل، بەچەند بەرهەمێک بەشداری ئەو مەراسیمەی کرد، بەڵام لەپر توشی دۆخێکی سەیر دەبێت لەکاتی پێشکەشکردنی چەند بەشێك لە ئەلبومی”25″ بەتایبەت گۆرانی “All I Ask”.
ئەوەی جێی گومان بوو، لەوبۆنەدا دەنگی ئەدیل لەپڕ بۆ چەند خولەکێک دەوەستێت، دواتر دەنگ دەگەرێتەوە، ئەمەش توشی دڵەراوکێی دەکات لەکاتی گۆرانی ووتندا.
هەر لەهەمان بۆنەدا هونەرمەندی گەنج ، جەستن بیبر، تۆشی هەمان کێشە دەبێتەوە لەکاتی پێشکەش کردنی گۆرانی” LoveYourself”، هەر بۆیە بیبر، سەر شانۆ بۆ چەند خولەکێک بەجێ دەهێلێت و دواتر دەگەرێتەوە سەر شانۆ بۆ تەواو کردنی گۆرانیەکەی.
سەرپەرشتیاری ئاهەنگەکە ئاماژەی بە بونی کێشەی تەکنیکی دا کە هۆکارەکەی ئەندازیاری دەنگ بوە نەک بونی کێشە لە دەنگی هونەرمەندان.


