کەجەکە بە فەرمی دژایەتی هەناردەکردنی غازی کوردستانی ڕاگەیاند

0
نوچەنێت
مانگی 10ـی ئەمساڵ لەڕێگەی بۆری خازی کوردستانەوە، غازی سروشتی کوردستان لەڕێگەی تورکیاوە هەناردەی جیهان دەکرێت، کۆماجڤاکێن کوردستان، لەڕێگەی وتەبێژەکەیانەوە دژایەتی خۆیان بۆ ڕێكکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی تورکیا لەبواری هەناردەکردنی نەوت و گازی کوردستان ڕاگەیاند.
 .
لەچاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیەدا دەمهات عەگید وتەبێژی کۆماجڤاکێن کوردستان(کەجەکە)، دژایەتی تەواوی پارتی کرێکارانی کوردستانی بۆ ڕێكکەوتنی ئابووری لەنێوان هەرێمی کوردستانو دەوڵەتی تورکیا ڕاگەیاند و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە لەڕێگەی ئەو ڕێكکەوتنەوە دەوڵەتی تورکیا بەهێزتردەبێت.
 .
ناوەندە مێدیاییەکانی پەکەکە چاوپێكکەوتنێکی نوێی دەمهات عەگید وتەبەژی کەجەکەیان بڵاو کردەوە کە تێیدا دەمهات عەگید سەرەڕای ڕەدد کردنەوەی ئەو ڕێكکەوتنە وەسف کردنی بە ڕێك کەوتنێکی نێوان پارتی دێمۆکراتی کوردستان و ئاکەپە، ڕایگەیاندووە لەڕێگەی ئەو ڕێكکەوتنەوە ” دەیانەوێت سەرچاوە سرووشتییەكانی كوردستان وەك رەگی ژیانی بۆ پارتی داد و گەشەپێدان AKP بەكاربێنن، دەیانەوێت سەرچاوەكانی سەرزەوی و ژێرزەوی باشووری كوردستان بەئاشكرا بەخراپ بۆخۆیان بەكاربێنن، رێككەوتنی ئەم دواییەی نێوان پارتی و توركیا بەشێوەیەكی ئاشكرا دوژمنایەتیكردنی كوردە”.
..
وتەبێژی کەجەکە بەتوندی ڕێكکەوتنەکە ڕەدد دەکاتەوە و دەڵێت ” ئێمە رێككەوتنێك قبوڵ ناكەین كە جارێكی دیكە تورك هەستێنێتەوە سەرپێ و بەهێزی بكاتەوە، بەتایبەت ئەو رێككەوتنەی لەسەر گازی سرووشتی كراوە، پلانێكە كە ژیانی گەلی كورد رووبەڕووی مەترسی دەكاتەوە، ئێمە لەدژی ئەو جۆرە رێككەوتنانە دەوەستینەوە، ئەوان بەرخۆدانی باكوور نابینن وەك ئەوەی كە شتێك رووینەداوە، بۆیە ئەوجۆرە رێككەوتنانە لەگەڵ توركیا خزمەت بە یەكێتی نەتەوەیی ناكات”.
عەگید ڕووی ناڕەزایی دەکاتە پارتی دیمۆکراتی کوردستان و دەڵێت “ئەمڕۆ دەرفەتێكی زیاتر لە رۆژئاوای كوردستان و باكووری كوردستان هەڵكەوتووە و لە باكوور خۆبەڕێوەبەری راگەیێندراوەو لە بەهاریشدا جوڵەی گەریلاكانمان زیاتر دەبێت، بۆیەش بەوشێوەیە نابێ پارتی رەوایی بداتە هێرشەكانی توركیا”.
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com