ناسنامەی ئەنجامدەری تەقینەوەکەی ئەنقەرە ئاشکرابوو

0

نوچەنێت
شەوی چوارشەممە 17/2/2016 تەقینەوەیەکی بەهێز لە شوێنی کاروانی گواستنەوەی پاسی کارمەندانی سەربازیی لەناو جەرگەی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، روویداو کوژران و برینداربوونی دەیان سەربازی لێکەوتەوە.
لەئەنجامدا 30 کەس کوژران، ئەمڕۆش رەگەزنامەی ئەو کەسە ئاشکرا بوو کە تەقینەوەکەی ئەنجامداوە و دەگوترێت کەسێکی خەڵکی سوریا-یە.

رۆژنامەی یەنی شەفەق-ی تورکی کە سەر بە حکومەتی ئەو وڵاتە، رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند ” ئەو کەسەی تەقینەوەکەی لە ئەنقەرە ئەنجامداوە، کەسێکی سوورییە و بە شوێنپەنجەی ئەو زانیارییە بەدەستهاتووە” بەڵام رۆژنامەکە روونی نەکردووەتەوە، ئەو زانیارییەی لە چ سەرچاوەیەکەوە بەدەستهێناوە.

بەپێی رۆژنامە تورکییەکان ئەو کەسە ناوی ساڵح نەجار-ە و لەگەڵ ئاوارە سوورییەکاندا هاتووەتە نێو خاکی تورکیا، لەکاتێکدا هاتووەتە نێو خاکی تورکیا پەنجەمۆری لێ وەرگیراوە، پۆلیسیش بەم شێوەیە زانیویانە کە ئەنجامدەری تەقینەوەکەی ئەنقەرە بووە.
شەوی چوارشەممە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو، کاروانی گواستنەوەی پاسی کارمەندانی سەربازیی لەناو جەرگەی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا کردە ئامانج، لەئاکامدا بەپێی پارێزگاری ئەنقەرە “‘ 28کەس گیانیان لەدەستدا و 61کەسی دیکەش بریندار بوون”.

تەقینەوەکە بە 500مەتر لە نزیک پەرلەمان، 400مەتر نزیک لە وەزارەتی ناوخۆ و، 300مەتر لە نزیک فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا روویدا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com