بەشار جەعفەری: سەرکەوتنی پەیەدە سەرکەوتنی حکومەتی سوریا-یە

0

نوچە-فارس

نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، وێڕای دەربڕینی پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ پەیەدە، دەڵێت تورکیا خوازیارە چیتر واشنتۆن پشتیوانی لە هێزەکانی یەپەگە نەکات.

ماڵپەڕی”شفق نیوز”لە زاری بەشار جەعفەریەوە دەنووسێت: سوریا، روسیا  وئەمریکا پشتیوانی لە پەیەدە دەکەن و سەرکەوتنی پەیەدە بە مانای سەرکەوتنی دەوڵەتی سوریا-یە.

نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، جەخت لەوەدەکاتەوە سەرباری هەندێک ناکۆکی، پەیەدە لە لایەن ئەمریکاوە پشتیوانی دەکرێت و لەم رووەوە سەرکەوتنەکانی لە باکوری سوریا سەرکەوتنی هاوبەشی دەوڵەتی سوریا و کوردەکانە.

لە لایەکی دیکەوە، ئەحمەد داود ئۆغڵو،س ەرۆکوەزیرانی تورکیا، پەیەدە بەوە تاوانبار دەکات کە بوونەتە ئامرازی دەستی روسیا، بۆ هەندێک پلانی ناوچەیی ئەم وڵاتە وزیان گەیاندن بە تورکیا لە ئەولەویەتیاندایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com