ئارام قادر: به‌شداری كردنی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له حكومه‌تی نوێ‌دا به دوور ده‌زانم
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
ئارام قادر سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان، به دووری ده‌زانێت لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به‌شداری له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا بكه‌ن، وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت “هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن پرۆژه‌یه‌كی چاكسازییان داوه‌ته ده‌سه‌ڵات و گفتوگۆكردن له باره‌یه‌وه وه‌ستاوه، بۆیه به دووری ده‌زانم به‌شداری حكومه‌ت بكه‌ن”.
ئارام قادر له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ نوچه‌نێت وتی “كۆمه‌ڵی ئیسلامی یه‌كێكه له‌هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن وه هه‌ر سێ لایه‌ن پرۆژه‌یه‌كیان پیشكه‌ش كردووه به‌مه‌به‌ستی جاكسازی بنه‌ره‌تی و ریشه‌یی به‌ڵام گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه وه‌ستێنراوه و هۆكاره‌كه‌شی ده‌سه‌ڵاته له‌به‌ر ئه‌وه به‌شداری كردنی لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان به‌كۆمه‌ڵی ئیسلامیشه‌وه زۆر به‌دوور ده‌زانم، چونكه باوردۆخه‌كه به‌ره‌و قه‌یران دڕه‌وات نه‌ك به‌ره‌و چاكسازی كردن، من به‌دووری ده‌زانم گۆڕانكاری له‌حكومه‌تدا بكرێت له‌م بارودۆخه سیاسییه چه‌ق به‌ستوه‌دا”.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ، گۆڕینی وه‌زیره‌كان به چاكسازی ریشه‌یی نازانێت، به‌ڵكو وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت “پارتی دیموكراتی كوردستان، وه‌ك ئیستیحقاقێكی حزبی له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی حه‌قی خۆیه‌تی حكومه‌ت وه‌ربگرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه ده‌رگای چاكسازی نیه”، وتیشی “سه‌ره‌تای چاكسازیه‌كان به‌جێبه‌جێ كردنی برَیاره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێت به‌شێویه‌كی كرداری و پاشان ده‌رگای گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر پرۆژه چاكسازییه‌كان ده‌كرێته‌وه، له چوارچێوه‌ی كۆبونه‌وه پێنج قۆڵییه‌كاندا، كه یه‌كێك له باس وخواسته‌كان بریتی ده‌بێت له‌چۆنیه‌تی به‌شداری كردن یان به‌شداری نه‌كردن، چونكه ئۆپۆزسیۆن ئه‌وه‌نده به‌ته‌نگ پرۆژه‌ه‌كه‌وه‌یه ئه‌وه‌نده مه‌به‌ستی نیه به‌شدار بێت یان به‌شدار نه‌بێت له حكومه‌ت”.