نوچە.نێت
لەمەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی گرامی” بۆ ساڵی ٢٠١٦. هونەرمەندی پۆپ لیدی گاگا سڵا و دەنێرێت بۆ رۆحی ئەستێرەی رۆک هونەرمەند” David Bowie، گاگا، دیڤید بوی بەکەسێکی بەتوانای هونەری لەژمارە نەهاتوو وەسف کرد.
لەبۆنەکەدا، لیدی گاگا، بەسەر فەرشی سور تێدەپەرێت بەجل وبەرگێکەوە کە ناتوانرێت موناقەشەی بکرێت، بەشێوەیەکی سەرنج راکێش راگەیاندنەکانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردبوو.
لەکاتی بەخشێنی خەڵاتی “گرامی” بە هونەرمەندی کۆچ کردوو David Bowie، گاگا بەهەمان ستایلی دیڤید بۆی، خۆی گۆریبوو هەرەوەها بە گیتارێکەوە لەسەرشانۆ وەکو ستایشێک بۆ کارەکانی دیڤیدبۆی، خۆی نیشان دا بۆ ئەوەی هاوشێوەی دیڤید بۆی ببێت.
گاگا-ی تەمەن ٢٩ ساڵ، وەکو وەفایەک بۆ ئەو هونەرمەندە کۆچ کردوە، پێش چەند کات ژمێرێک لەدەستپێکردنی مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکە، وێنەی دیڤید بۆی لەسەر جەستەی رەسم دەکات، هەروەها بەرگی ئەلبومەکەشی ناوی Aladdin Sane، بەهەمان سالانی ١٩٧٣ ناو دەنێت، ئەمەش وەک خۆشەویستیەکی بەردەوامی بۆ هونەرمەندە دەبری.
شایەنی باسە گاگا جگە لە تاتوی وێنەکەی دیڤید بوی،لەسەر جەستەی نوسیویەتی ” ئەم وێنەیە هەموو ژیانی گۆریم “







