نوچە-میزان
وتەبێژی وەزاەتی بەرگری ئەمریکا دەڵێت: داوا لە بەرپرسانی کرملین دەکەین کۆتایی بە سیاسەتی پشتیوانی کردن لە بەشار ئەسەد، بینن.
پیتێر کوک لە درێژەدا ویڕای ئاماژەدان بە دوو تەوەری سەرەکی لە سیاسەتی ئەمریکا دەڵێت:دوو رێگە لە بەردەم دایە، یەکیان سەربازی و شەڕ لە دژی داعش، دووەم، هەوڵە دبلۆماتیەکان کە وەزارەتی دەرەوەی بە سەرپەرشتی جۆن کێری بەرێوەی دەبات و ئامانجی سەرەکیش دۆزینەوە چارەسەرێکی ئاشتیانەیە بە هاوکاری لە گەڵ روسەکان، ئەمەش ئەرکێکی قورسە بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا.
کوک جەخت لەوە دەکاتەوە، کە وەزارەت بەرگری ئەمریکا لە هەموو رویەکەوە تەرکیزی کردۆتە سەر لە ناوبردنی داعش، لە بەر ئەوەی ئەم گروپە مەترسی و هەرەشەیەکی جیدیە بۆ سەر ئەمریکا، ئەمەش سیاسەتێکی نەگۆڕە لای ئێمە.
کوک سەبارەت بە ناردنی هێزی زەمینی بۆ سوریا، لە لایەن سعودیەوە دەڵێت: لە وەزارەتی بەرگری پێمانوایە ئەمە هەوڵێکی دڵخۆشکەر و جێی رەزامەندی بێت و ئەمەش یەکێکە لە بابەتە سەرەکیەکان کە لە نیوان ئەندامانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش باسی لە سەر کراوە.
ئەوەشی خستە روو کە وەزیری بەرگری ئەمریکا پێیوایە، کە سعودیە و وڵاتانی دیکە دەتوانن بە ناردنی هێز ولە زۆر بواری دیکەشەوە دەوری تایبەت بە خۆیان هەبێ و لە شەڕ لە گەڵ داعش بە هێزێکی زۆررەوە هەنگاو بنێن.
وتەبێژی پینتاگۆن ،لە پەیوەندی لە گەڵ پیشرەویەکانی سوپای سوریا لە ناوچەکانی حەلەب دەڵێت: دۆخەکە لەم ناوچەیە زۆر ئاڵۆزە و وشەی رکەبەرایەتی و تەنگە باشترین کارە بۆ ئەم دۆخە.