ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بۆ باکوری سوریا نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت

0

نوچە-دەنگی ئەمریکا

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان, سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکوری سوریا کە هێزەکانی یەپەگەی لێیە  ولە لایەن ئەمریکاوە پاڵپشتیان لێ دەکرێ نیگەرانی خۆی خستۆتە روو.

رافائێڵ رامیرز، باڵوێزی ڤەنزۆئێلا لە نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرۆکی ئێستا ئەنجومەنی ئاسایش لەم بارەوە رایگەیاندووە: تێکڕای ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش لە گەڵ ئەوەن داوا لە تورکیا بکرێ کە پابەندی یاسانێودەوڵەتیەکان بێت.

لەم بارەو ەدیمەشق بە ناردنی نامەیەک بۆ ئەنجومەنی ئاسایش, نارەزایەتی خۆی سەبارەت بە هێرشی تۆپخانەیی تورکیا بۆ سەر خاکی سوریا دەربڕیوە.

ڤێلادیمیر سافرۆنکۆف، جێگری باڵوێزی روسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، خوازیارە ئەو  ئەندامانەی ئەنجومەنی ئاسایش کە پەیوەندی نزیک و دۆستانەیان لە گەڵ تورکیا هەیە پێی رابگەیێنن کە”کۆتایی بە هەڵسوکەوتی نابەجێی”خۆی لە سوریا بێنێ.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئیدارەی ئۆباما، رۆژی سێ شەممە داوای لە روسیا کرد ە سەبارەت بە جێبەجێ کردنی ئاگربەس لە سوریا هاوکار بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com