نوچە-جام نیوز
بە پێی ئەنجامەکانی راپرسییەکی ئەم دواییانیە پەیمانگای گالۆپ، تەنها ژمارەیەکی کەم لە ئەمریکیەکان پێیانوایە، کە وڵاتەکەیان خاوەنی بەهێزترین سوپای جیهانە.
ماڵپەڕی ئەمریک هیڵ، لە راپۆرتێکدا دەنووسێ:٤٩%ی ئەمریکیەکن پێیانوایە، کە وڵاتەکەیان خاوەنی بەهێزترین سوپای جیهانە، کە چی ئەم رێژەیە لە ساڵی رابردوو ٥٩% بوو. شارەزایان رایانوایە، دابەزینی ئەم رێژەیە پەیوەندی بە نیگەرانی ئەمریکیەکان هەیە لە دەوڵەتی ئیسلامی داعش.
هەروەها بە پێی ئەنجامی ئەم راپرسیە ٣٧%ی بەشداربوان لە راپرسیەکە خوازیاری زیادکردنی بودجەی بەرگری ئەم وڵاتەن.