نوچە-مێهر
سەرۆککۆماری ئەمریکا، سەبارەت بە دۆخی سوریا دەڵێت، پێکهێنانی ئاگربەست لەم وڵاتە بابەتێکی دژوارە.
بە گوێرەی رادیۆی ئەوروپا ئازاد ،باراک ئۆباما سەرۆککۆماری ئەمریکا لە وتاری دوێنێ سێشەممەی لە ئەیالەتی کالیفۆڕنیا دەڵێت، روسیا بە پاڵپشتی کردن لە بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری روسیا دوچاری هەڵەیەکی ستراتیجی بووە.
ئۆباما ئەوەش دەخاتە روو، کە روسیا زیاتر لەوەی کە خوازیاری ئاشتی بێ خوازیاری شەڕە وبدەڵێت: ئێستا کە ئاگربەست بابەتی دانوستانە و بڕیاروایە ئەم هەفتەیە لە سوریا کاری بۆ بکرێت، تاقیکردنەوەیەکی دژوارە بۆ هەڵسەنگاندنی نیازپاکی روسیا.
ئۆباما لە بەشێکی دیکەی وتارەکەی جەخت لەوە دەکاتەوە، کە سوریا مەیدانی ململانێیمن و ڤێلادیمیر پوتین نییە.
ئۆمابا ئەم پرسیارەش دەخاتە روو، کە روسیا لە هاوپەیمانیدایە لە گەڵ وڵاتێک کە بەهۆی شەڕەوە بەتەواوەتی لە ناوچووە، ئایا پێیوایە لەم وڵاتە دەستکەوتێکی دەبێ؟