پلەی گەرما و کاریگەری لەسەر ماکیاژ کردن

0

نوچە.نێت

 

زۆرێک لە خانمان بەهۆی  پلەی گەرما لە هاویندا و روخساری چەورەوە سکاڵایان هەیە و ناتوانن لە هاویندا ماکیاژ  بە روخساریانەوە بمێنێتەوە . بەڵام ئەتوانن بەپێێ ئەم رێنماییانە بۆ کاتی پلەی گەرما بەکاری بهێنن . ئەوانیش:

کرێمی پاکەرەوە،”رطوبە” کە یارمەتیدەرە بۆ پاکردنەوەی پێستی روخسار و لابردنی چەوری زیادە، لەسەر روخسار.

روخسارت بە هیچ جۆرە سابونێک مەشۆ، چونکە شتن دەبێتە هۆی بەرهەم هێنانی چەوری زیادەی سەر پێستت کە پێشتر بە شتن پاک کراوەتەوە، هەروەها نابێت بەهیج جۆرێک کرێمی چەور بەکاربهێنرێت، ئاگادار بە دوو جار لە رۆژێکدا دەموو چاوت بشۆ بەیانیان و شەو پێش نوستن، هەرگیز پێش ماکیاژ کردن مەشۆ .

لەکاتی گەرمای هاویندا کە دەچیتە دەرەوە بۆ پاراستنی تیشکی سەرو وەنەوشەیی لەسەر روخسارت کڵاو لەبیر مەکە.

کرێمێکی تەر  بۆ هێمن کەرەوەی پێستی روخسارت بەکار بێنە پێش ماکیاژ کردن. 

هەوڵ بدە  لەهاویندا، ماکیاژێکی نەرم و ئاسایی بکەیت، چونکە ئەگەر لەپلەی گەرمای هاویندا ماکیاژت تۆخ بێت و بۆ ماوەیەکی زۆر بە روخسارتەوە بمێنێتەوە،ئەوا ئەو کات جگە لە تێکچونی پێستت، دەبێتە هۆی دروست بوونی زیبکە و پەڵە.
cleanser_0
foundation_0

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com