نەهرۆ : قەسیدەی (ئێوارەکانی پایز)

0
نەهرۆ : قەسیدەی (ئێوارەکانی پایز)
 
لە ئێوارەکانی پایزدا ؍
بە چاوی خۆمەوە ئەم بینی
کە ؍با؍ چۆن دەستی
لەسەرووقژی گەڵا وەرئەدا!
چۆن حەڕفە سەرخۆشەکانی مەیخانەی
لە بادەیەکدا بەدیل گرتبوو؍
بە چـــاوی ڕوانینەوە
عەسری بەڕێدەکرد ؍ بەدڵی ئاوابوونەوە
سڵاوێکی بە خــۆر بۆ کەژ دەنارد ؍
بە چــاوی خۆمەوە ئەم بینی
چــۆن هەڵاڵەی کفن دەکرد ؍ بە بایەکی بەهێز
بۆلای عاشقانی دەگەڕاندەوە!
 
لە ئێوارەکانی پایزدا
ئەم بینی پایز چۆن ڕێگای لە دوو دڵداری ڕێبوار
دەگرت وو پێیانی دەوت :
عەشق بنێرنەوە ماڵی بەهار ؍
کەچی پایز نەی دەزانی
عەشق ڕۆحێکە لە ناوتاریکیشا هەر دەنگی دێ!
پایز بە چاوی خۆیەوە لێوی
عەشقی نەبینی بــوو ؍ کەچی پایز
لەم ئێوارەیەدا
پێڵێکی بە ڕووی عاشقاندا هەڵدا ؍
هەڵوەرانێکی نەدیتکەی
بۆ نیشتیمان و شعرەکانم و دوو عاشق
دەســت پێکرد …
بۆیە مەغریب زوو هات و
نەی هێشت سەرگوزەشتەکانی
پایزتان بۆ تەواو کەم …!!!
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com