یەکیتی ئەوروپا و تورکیا قەیرانی پەنابەران تاوتوێ دەکەن

0

نوچە-ئیسنا

سەرۆکوەزیرانی تورکیا، رۆژی پێنج شەممە بە مەبەستی تاوتوێ کردنی پرسی پەنابەران لە گەڵ نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپا کۆدەبێتەوە.

بە گوێرەی رۆیتەرز، دیپلۆماتکارانی ئەوروپی رایانگەیاندووە کە  ئەم دیدارەی ئەحمەد داود ئۆغڵو لە گەل نوینەرانی وڵاتانی ئەندام لە یەکیتی ئەوروپا، پێش لە دانیشتنی سەرۆکی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، لە برۆکسێل دەبەسترێ.

دانیشتنی سەرۆکانی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا، بڕیار وایە لە رۆژانی ١٨ و ١٩ی فێبرەوەری بەرێوەبچێت.

تورکیا لە ئێستادا ٢.٧ملیۆن کەس پەنابەری لە خۆ گرتووە کە زۆربەیان سورین.رێژەی ئەو پەنابەرانەی کە روویان کردۆتە وڵاتانی ئەوروپی دەگاتە ٢ ملیۆن کەس، ئەم رێژەیە لە گەڵ بەردەوام بوونی شەڕ لە سوریا رۆژانە لە بەرزبوونەوەدایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com