نوچە-دەنگی ئەمریکا
بۆسنا و هەرزەگۆڤینا بە شێوەی فەرمی داوای ئەندامەتی لە یەکێتی ئەوروپا کردووە.
دراگان کۆڤیجچ،سەرۆککۆماری بۆسنا رۆژی دووشەممە لە برۆکسێل بە نووسراو داوای ئەندامەتی وڵاتەکەی لە یەکیتی ئەوروپا رادەستی وەزیری دەرەوەی هوڵەندا کردووە.
ئەم داواکاریەی سەرۆککۆماری بۆسنیا لە لایەن فێدریکا مۆگرینی،بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئەوروپا ویوهانس هان،کۆمیسێری گەشەپێدانی یەکێتی ئەوروپا پێشوازی لێکراوە.