نوچە-عصر ایران
بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی روسیا، باس لەوەدەکات کە سێرگی لاڤرۆڤ ،وەزیری دەرەوەی روسیا ئەم ساڵ سەردانی تاران دەکات.
زەمیر کابالۆف، نوێنەری سەۆککۆماری روسیا لە ئەفغانستان و سەرۆکی بەشی ناسا لە وەزارەتی دەرەوەی روسیا ویڕای راگەیاندنی ئەم هەواڵە دەڵێت:هێشتا کاتی سەردانەکەی سێرگئی لاڤرۆف، وەزیری دەرەوەی روسیا بۆ ئیران دیاری نەکراوە.
کابالۆف دەڵێت:لاڤرۆف بە فەرمی لە لایەن ئێرانەوە داوای لێکردوە سەردانی تاران بکات.
پێشتر ئیبراهیم رەحیم پور، جێگری کاروباری ئاسیا و ئوقیانوسیەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەم بارەوە رایگەیاندووە، کە رەنگە سەردانەکەی لاڤرۆف بۆ تاران بکەوێتە نیوەی یەکەمی ساڵی زایینی.