شتاین مایێر: روسیا و تورکیا بە پیشێلکردنی ئاگربەست لە سوریا تۆمەتبار دەکات

0

نوچە-فارس

فرانک واڵتر شتاین مایێ، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا تورکیا و روسیا بە شکاندنی ئاگربەست لە سوریا تۆمەتباردەکات.

هەواڵدەریی فەرەنسا لە زاری شتاین مایێرەوە دەڵێت: سەرباری رێککەوتن سەبارەت بە پێکهاتنی ئاگربەس لە سوریا، تەنگژە و دوژمنایەتی لەم وڵاتە بەم زووانە کۆتایی پێ نایەت.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، روسیا و تورکیا و چەکدارانی یەپەگە بەوەتاوانبار دەکات کە ئاگربەستەکەیان پێشێل کردووە.

رۆژی رابردوو، لە دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەوروپا لە برۆکسل، وەک بەشێک لە رێککەوتن داوایان لە هەموو لایەنەکانی شەری سوریا کردبووە، کە بۆ بەئەنجام گەیاندنی ئاگربەست و کەمکردنەوەی توندوتیژیەکان لەم وڵاتە هەنگاو بنێن. ئەم هەنگاوانە بریتین لە، راگرتنی هێرشە ئاسمانیەکانی روسیا، سوپای سوریا وهێرشی ئەم دواییانەی هێزەکانی یەپەگە بۆ سەر باکوری سوریا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com