ئەمڕۆ دی میستۆرا لە گەڵ وەلید موعەلیم کۆدەبێتەوە

0

نوچە-ئیسنا

سەرچاوەکانی هەواڵ لە سوریا رایانگەیاندووە، ئەمڕۆی سێتفان دی میستۆرا چووەتە دیمەشق  وبڕیاروایە لە گەڵ وەلید موعەلیم کۆببێتەوە.

بە گوێرەی رۆژنامەی رای الیوم، ستێڤان دی میستۆرا نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا ئەمڕۆ لە گەڵ وەلید موعەلیم، وەزیری دەرەوەی سوریا کۆدەبتەوە  ودوو لایەن سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی وتووێژەکان لە نێوان لایەنە سوریەکان گفتوگۆ دەکەن.

هەروەها وەستاندنی شەڕ لە سوریا و ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ ناوچە گەمارۆدراوەکان بەشێکی دیکەی ئەم گفتوگۆیانە دەبێ.

بڕیار وابوو دی میستۆرا ئەمڕۆ، بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی وتووێژەکان لە نیوان لایەنە سوریەکان لە جنێف بەشداری کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی بێت بەـڵام بە پێی زانیاریەکان کۆنفڕانسەکە بۆ رۆژی هەینی دواخراوە.

سەردانی دی میستۆرا بۆ سوریا هاوکاتە لە گەڵ دەربڕینی ئامادەیی سعودیە، بۆ ناردنی هێزی زەمینی بۆ سوریا کە دەگوترێ لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بەرێوەدەچێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com