نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق: وەزیری دەرەوەی سعودیە لە میونشن بێ رێزی بە عێراق کردووە

0

نوچە-تسنیم

فردوس العوادی، نوێنەری ئێئتلافی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق، داوای لە دەوڵەتی عێراق کردووە کە باڵوێزی سعودیە، لەو  وڵاتە بانگهێشت بکرێ و سەبارەت بە دەستوەردانی ئاشکرای سعودیە لە کاروناری ناوخۆی عێراق هۆشداری پێ بدرێ.

عەوادی دەڵێت: لیدوانەکانی عەدل جەبیر، وەزیری دەرەوەی سعودیە لە کۆنفڕانسی میونشن، شتێک نێیە بیجگە لە دانپێدانان بە تایفەگەری ئەم وڵاتە لە عێراق.

عەوادی لە درێژەدا جەخت  سعودیە بەوەتاوانبار دەکات، کە ئالی سعود سەرچاوە و دەستپیشخەری رەوتی تەکفیرییە لە جیهاندا و دەڵێت: وەزیری دەرەوەی سعودیە چارەنووسی داعش گرێ دەدات بە چآرەنووس  وئەنجامی چاکسازەکان لە عێراق، ئەمە لە کاتێکدایە لە ناوبردنی داعش، بەستراوەتەوە بە کۆتایی هێنان بە فکریەتی وەهابیگەری کە سعودیە سەرکردایەتی دەکات.

عادل جەبیر، لە کۆنفڕانسی میونشن گوتبوی، ئەگەر پرۆسەی چاکسازی لە عێراق نەگاتە ئەنجام و سوننەی ئەم وڵاتە لە پرۆسەی سیاسی بەشدارییان پێنەکرێ،هەوڵەکانی هاوپەیمانی نیودەڵەتی دژ بە داعش، هیچ ئەنجامێکی بە دواوە نابێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com