سەعد حەریری: لوبنان نابێتە ویلایەتێک لە ئێران

0

نوچە-العربیە

سەعد حەریری، سەرکردەی سەرۆکی بەرەی ئەلموستەقبەلی لوبنان، دەڵێت لوبنان تەسلیمی چەک و توندڕەوی نابێ.

سەرۆکوەزیرانی پێشووی لوبنان، جەخت لەو ەدەکاتەوە کە لوبنان نابێتە پارێزگایەکی ئێران و هەندێک وڵات خوازیارن ئێمە لە دژی سعودیە و وڵاتانی کەنداو بوەستینەوە.

حەریری کە بە بۆنەی ١١ ساڵەی تیرۆری باوکی،رەفیق حەریری وتارێکی پیشکەش کردووە لە بەشێکی وتاریەکەیدا گوتویەتی:لە خۆڕا نییە کە هەندێک لایەن بە رق و کینەوە لە دژی سعودیە و وڵاتانی کەنداو دەوەستنەوە.

حەریری ئەوەش دەخاتە روو کە ئێران، ناتوانێ بە زەبری چەک بەر بە هەڵبژاوردنی سەرۆککۆماری لوبنان بگرێ.

حەریری رۆژی یەکشەممە، بە مەبەستی بەشداریکردنی لە مەراسیمی ساڵیادی تیرۆری باوکی گەیشتە سعودیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com