نوچە-ئیسنا
سەرچاوەیەکی سەربازی روسیا رایگەیاند، کە ئەم وڵاتە چەندین سامانەی بەرگری ئاسامنیی پانتسیر-ئێس ١ ی رادەستی عێراق کردووە.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵنێریی ئاڵمانیا، ئەم سەرچاوە سەربازیە ئەوە دەخاتە روو کە دانی ئەم سامانە بەرگریانە، بە عێراق بە پێی رێککەوتنێک بووە کە لە چوارچێوەی پەیماننامەی کرین و فرۆشتنی چەک لە ساڵەکانی ٢٠١٢ و ٢٠١٣ لە نێوان عێراق و کۆمپانیای هەناردەکردنی چەکی روسیا”روس ئایارۆن ئێکسپۆرت” واژۆ کراوە.
سەرچاوەکە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بێت ئاماژە بەو ەدەدات کە تاکوو ئێستا عێراق زیاتر لە ٢٠ سامانەی لە جۆری پانتسیر-ئێس ١ لە روسیا وەرگرتووە.