نوچە-تسنیم
وەزیری دەرەوەی قەتەر دەڵێت، ناردنی هێزی زەمینی بۆ سوریا بابەتێکی پێویستە و ئەگەر بڕیار بێ هێزیش رەوانە بکرێ دەبێ لە ژێر سەرکردایەتی و لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بێ.
شیخ محمد بن عبدالرحمن آل ثانی، وەزیری دەرەوەی قەتەر لە وڵامی پرسیارێک سەبارەت بە ئامادەیی سعودیە و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە بۆ ناردنی هێزی زەمینی بۆ شەڕی سوریا گوتویەتی:ئامادەیی ئەم وڵاتانە بابەت و پلانێکی نوێ نییە و لە راستیدا پلانی ناردنی هێزلە لایەن ئەمریکاوە دارێژڕاوە،هەر بۆیە دەبێ ناردنی هێز لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نیودەوڵەتی دژ بە داعش بێت.
احمد عسیری. راوێژکاری وەزیری بەرگری سعودیە هەفتەی رابردوو باسی لە ئامادەیی تەواوی وڵاتەکەی کردبوو بۆ بەشداری هێزی زەمینی ئەم وڵاتە لە شەڕی سوریا.
پێشتریش ئەنوەر بن محەمەد قەرقاش، وەزیری دەرەوەی ئیمارات ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ ناردنی هێزی زەمینی بۆ سوریا راگەیاندبوو.