داود ئۆغڵو: یەپەگە دوژمنی تورکیا-یە

0

نوچە-مێهر

سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لە گەڵ ئەنجێلا مێرکل، جەخت لە درێژەی هێرشەکانی ئەم وڵاتە دەکاتەوە بۆ سەر هێزەکانی یەپەگە.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرەنسا، ئەحمەد داود ئۆغڵو لەم پەیوەندیە تەلەفۆنیە بە راوێژکاری ئەڵمانیای گوتوە، کە تورکیا بەردەوام دەبێت لە هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانی باکوری سوریا.

ئۆغڵو لەم بارەوە دەڵێت:سەربازری داواکاری و گوشاری ئەمریکا و رۆژئاوا وڵاتەکەی بەتەما نییە ئەم هێرشانە بوەستێنێ.

ئەمریکا و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا داوایان لە تورکیا کردووە کە هێرشەکانی خۆی بۆ سەر هێزەکانی یەپەگە رابگرێ.

دادود ئۆغڵۆ لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەی لە گەل مێرکل، ئەوەشی خستۆتە روو کە دەوڵەتی تورکیا یەپەگە وەک پەکەکە بە دوژمنی خۆی دەزانی و بەردەوام دەبی لە هێرشەکانی بۆ سەر هێزەکانی سەر بەم گروپە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com