نوچەنێت
دوای بڵاو بوونەوەی دەنگۆکان، ئەمڕۆ دەنگۆی جیابوونەوەی هەژان هێرش و دەروون گێژەن لە قۆناغی دەنگۆبوونەوە بووە ڕاستی و سەرچاوەیەك لە کەس و کاری هەردووکیان ڕایگەیاند خێزانی دەروون گێژەن و هەژان هێرش هەڵ وەشاوەتەوە دوای ئەوە لەدەرەوەی دادگا ئەوان لەیەك جیابوونەوەتەوە.
ئەو دەنگۆیە ماوەی چەند ڕۆژێکە لە چەندان پەیج و شوێنی کۆمەڵایەتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە، بەڵام ئەمڕۆ دوای ئەوەی هەردووکیان داواکەیان بردووەتە بەردەم دادگا ئەمەش بووە سەلمێنەری ڕاستی بوونی حاڵەتی جیابوونەوەی ئەو خێزانە لەیەکتری.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان داوای جیابوونەوەی ئەو خێزانە و لەبەر یەك هەڵوەشانی سەرەتا لەسەر داوای هەژان هێرش بووە و دواتر دەروون قبوڵی کردووە و لە دەرەوەی دادگا لەیەکتر جیابوونەوەتەوە و هەردووکیان لەبەردەم دادگا داوای جیابوونەوەیان کردووە و چاوەڕێی دوا وەڵامی دادگان بۆ یەکلایی کردنەوەی کەیسەکە.