نوچەنێت: دیپلماسی ایرانی
رۆژنامەیەکی تورکیا لە زاری عەلی ڕەزا بیکدلی، باڵوێزی ئێران لە ئەنقەرە رایگەیاندووە، حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئێران سەردانی تورکیا دەکات.
بە گوێرەی رۆژنامەی”میللەت”ی چاپی ئەنقەرە، باڵوێزی ئێران لە تورکیا هەواڵی سەردانی سەرۆککۆماری ئێرانی بۆ تورکیا راگەیاندووە.
رۆژنامەی میللەت ئاماژەی بە کاتی سەردانەکە نەکردووە، بەڵام لە راپۆرتەکەیدا هاتووە، کە ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی تورکیاش سەردانی ئێران دەکات.