مۆسکۆ ستراتیجی سەربازی ناتۆ تاوتوێ دەکات

0

نوچەنێت-مێهر

نوێنەری روسیا لە رێکخراوی پەیمانی ئەتڵەنتیکی باکور باس لە هەڵسەنگاندنی ستراتیجی سەربازی ناتۆ دەکات.

بە گوێرەی ریانۆڤستی، ئەلەکساندەر گرۆشکۆ، لە میانەی کۆنفڕانسی ئەمنی میونشن رایگەیاندووە: نازانین ناتۆ تا کەی پێی وایە کە ئەگەری هێرشی روسیا، بۆ سەر وڵاتانی ناوچەی باڵکان لە ئارادایە؟

گرۆشکۆ وێڕای رەخنەی توندی لە سیاسەتی نەرێنی ناتۆ دەڵێت: ئایا دەزانن لەم بارەوە هیچ مەترسیەک بوونی نییە؟ ئەم رێوشوێنەی ناتۆ لە گەڵ سیاسەتی ئەمنی راستەقینە ناگونجێ.

نوێنەری روسیا لە ناتۆ ئەوەش دەخاتە روو، کە وڵاتەکەی نایەوێ لە گەڵ ناتۆ رووبەروو ببێتەوە، هاوکات جەخت لەو ەدەکاتەوە کە دۆخی سەربازی ناوتۆ تاووتوێ دەکەن و بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆیان هەموو رێگایەک دەگرنە بەر.

گرۆشکۆ لە درێژەدا وێڕای ئاماژە بە لێدوانی هەندێک لە بەرپرسانی رۆژئاوا لە کۆنفڕاسنی میونشن دەڵێت: وتەی هەندێک لە بەرپرسان دووبارەکردنەوەی لێدوانەکانی سەردەمی شەڕی سارد بوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com